شەكرەی پلەدوو مەترسی توشبوون بەشێرپەنجەی لێدەكرێت

تەندروستی

26/05/2019‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی لێكۆڵەڕان دەریدەخات، نەخۆشی شەكرەی پلە 2 مەترسی تووشبوون بە 11 جۆر شێرپەنجە لەپیاوان 13 جۆریش لەژنان لێدەكرێت.

ئەو لێكۆڵینەوە، كە لەلایەن لێكۆڵەرانی زانكۆی شەنگهای جیائۆ تۆنگی چین-ەوە ئەنجامدرا، 410,191 نەخۆشی توشبووی شەكرەی پلە 2یان لەنێوان ساڵانی 2013تا كۆتاییەكانی 2018 لێكدانەوە بۆ كرد، كە لەئەنجامی ئەودا 8485 نموونەی تازەی تووشبووی شێرپەنجەیان هەستپێكرد.

لێكۆڵەران تێگەیشتن بە بەراورد بەكەسانی ئاساییتر، توشبوانی شەكرەی پلە 2، لەپیاوان بەڕێژەی لە 34%و لەژنانیش بەڕێژەی لە62% لەمەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەدا دەبن.

لەنێو پیاواندا بەزۆری تووشبوون بەپڕۆستات بەڕێژەی لە 86% بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە، كە پێی زانراو، لەژنانیشدا شێرپەنجەی Nasopharyngeal carcinoma یان شێرپەنجەی (قوڕگ ولووت) سێ بەرانبەر دەركەوت.

نەخۆشی شەكرە هەروەها كاریگەری لەسەر سیستەمی میتابولیسمی جەستە و گۆڕانكارییە هۆرمۆنە سیكسییەكانیشدا دەكات، كەلەئەنجامدا مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاتر دەكات.

وەرگێڕان: یاسین نادر

بەپەلە