شارپرێس:
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانیو راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان لەیانەكەی بۆ دوو وەرزی تر دەمێنێتەوە.
یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، كە تۆماس تۆخێل بۆ دوو ساڵی تر گرێبەستەكەی نوێكردووەتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای رێككەوتنو گفتوگۆی هەردوولا.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر یانەی پاریس سان جێرمانو تۆخێل كێشەیان هەبوو، كە دەنگۆ هەبوو راهێنەرە لەهاوینی داهاتوو ریزی ئەو یانە پاریسییە جێدەهێڵێت.
تۆخێل یەك وەرزە راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانەو تەنیا خولی فەرەنسی بۆ بردووەتەوە، كە ئەوەش جێگەی رازامەندی سەرۆكو دەستەی ئیداری یانە پاریسییەكە نییە.
هـ ـ ح