یۆڤانتۆس هەوڵی كڕینی بۆچۆتینیۆ دەدات

وەرزش

26/05/2019‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ كڕینی راهێنەرێكی نوێ‌، بۆ ئەوەی بكاتە شوێنگرەوەی ماسیملیانۆ ئەلێگری.

بەپێی سەرچاوەكانی ئیتالیا، لەنوێترین هەوڵی یۆڤانتۆس كار بۆ ئەوە دەكات، ماوریسۆ بۆچۆتینیۆی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی تۆتنهام بكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان یانەی یۆڤانتۆس دەستی بەهەوڵەكانی لەو بارەوە كردووەو بەم نزیكانە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە بۆچۆتینیۆ گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام نییەو پێشتر رایگەیاندووە، تەنیا ئەم وەرزە لەگەڵ یانەكەی ئێستای دەمێنێتەوە.

هـ ـ ح