رۆناڵدۆ نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات

وەرزش

26/05/2019‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس نمایشی بەو ئۆتۆمبیلە كرد، كە بەم دوایانە كڕیویەتی.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "مكلارین سینا، كە رۆناڵدۆ بەم نزیكانە كڕیویەتی‌و گرتەی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبیلەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكردووەتەوە.

رۆناڵدۆ بەوە ناسراوە، خواست‌و حەزێكی زۆری هەیە بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلی گرانبەهاو تائێستاش چەندین ئۆتۆمبیلی گرانبەهای كڕیوە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا رۆناڵدۆ بڕی ملیۆنێك یۆرۆی لەكڕینی ئەو ئۆتۆمبیلە خەرجكردووە، كە توانای بزوێنەرەكەی 800 ئەسپەو هێرایەكەی دەگاتە 340 كم/سا.

هـ ـ ح

بەپەلە