چیڵسی نرخی هازارد بۆ ریاڵ مەدرید دیاری دەكات

وەرزش

26/05/2019‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی چیڵسی ئینگلیزی نرخی كۆتایی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دیاریكرد.

بەپێی سەرچاوەكان، یانەی چیڵسی بۆ دەستبەرداربوونی ئیدین هازارد داوای 130 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی دەكات، كە ئەوەش دەكاتە 165 ملیۆن دۆلار.

ماوەیەكە یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئیدین هازارد لەهاوینی داهاتوو لەیانەی چیڵسی بكرێت‌و بیگوازێتەوە ریزەكانی.

ریاڵ مەدرید پێشتر گرێبەستێكی 112 ملیۆن دۆلاری ئامادەكردبوو، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بەلجیكییە لەیانە ئینگلیزییەكە بكرێت.

هـ ـ ح