لەپەرلەمانی عێراقەوە هەوڵ بۆ دەستكاریكردنی سیستەمی موچە هەیە

عیراق

26/05/2019‌ 1232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەستدەكرێت بە كۆكردنەوەی واژوو بەمەبەستی هەمواركردنەوەی سیستەمی پلەبەندی موجەی فەرمانبەرانی دەوڵەت .

ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: سیستەمی مووچەی فەرمانبەران ناهاوسەنگە و بۆ لابردنی ئەو ستەمەی لە چینێكی فراوانی كۆمەڵگەی عێراقی پێویستی بەوەیە دەستكاری بكرێت.

تەمیمی دەشڵێت: ئەو كارە پێویستی بەوەیە سەرەتا واژووی بۆ كۆبكرێتەوە و وەك پێشنیار بدرێتە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی ، ئەوەش لەپێناو دەستكاریكردنی پلەبەندی موچە بەهاوكاری خەڵكی پسپۆڕ.

فەرمانبەرانی بەشێك لە وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت بەراورد بە هەندێك لە وەزارەت و دامەزراوەكانی تر موچەیەكی زۆر كەم وەردەگرن ، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هەندێك لەفەرمانبەران هەندێك دەرماڵە و زێدەمافیان هەیە ، بەڵام هەندێكی تر نیانە ، ئەوەش لەسەر هیچ بنەمایەكی زانستی یان لێهاتوویی یان هەر بنەمایەكی شیاوی تر دیاری نەكراوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی