سەركردەیەكی یەكێتی هەڕەشە لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەكات

sharpress.net

6092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/05/2019‌

شارپرێس:
سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی هەڕەشەی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كرد، ئەگەر هاتوو ئەو جوڵانەوەیە دەستبەرداری تۆمەتەكان نەبێت بۆ سەریان.

غەیاس سورچی یەكێك لەسەركردەكانی یەكێتی لەمیانی لێدوانێكی بۆ "المعلومە" رایگەیاند، یەكێتی هیچ پەیوەندییەكی بەدەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ نییە، بۆیە نابێت ئەو جوڵانەوەیە تۆمەت ئاراستەی یەكێتی بكات.

غەیاس سورچی راشیگەیاند، دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید پەیوەندی بەچەند سكاڵایەكی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ لەپەرلەمانی عێراق‌و پەرلەمانی كوردستان هەیەو لەو بارەشەوە دادگا كاری خۆی دەكات.

هەروەها رایگەیاند، یەكێتی نیگەرانە بەو هێرشانەی لەلایەن نەوەی نوێ‌-وە دەكرێتە سەری‌و ئەگەر لەداهاتوو دەستبەرداری ئەو تۆمەتانە نەبن، ئەوە رێكاری یاسایی لەدژیان دەگرنە بەر.

ماوەیەكە شاسوار عەبدولواحیدو چەند ئەندامێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەستگیركراوە، كە جوڵانەوەكە یەكێتی بەوە تۆمەتباردەكات، كەیسەكەیان كردووە بەكەسێكی سیاسی.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved