پارێزەرەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامەكەیان گەیاندووەتە لەیلا گوڤەن

کوردستان

26/05/2019‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو پارێزەری ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵییان كردو چاویان بە ئۆجەلان كەوت، ئەوەش بەپێی راپۆرتی دەنگی ئەمریكا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە هەرچەندە ئەوا چەند ڕۆژێك بەسەر ئەو چاوپێكەوتنەدا تێپەڕیوە، بەڵام هەتا ئێستا ناوەڕۆكی چاوپێكەوتنەكەو پەیامی ئۆجەلان بڵاونەكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش پارێزەرەكان چوونە ماڵی لەیلا گوڤەن لە ئامەدە و بەشێكی پەیامەكەی ئۆجەلان، كە پەیوەندی بە مانگرتنەكەی ئەوەوە هەبووە پێ ڕاگەیاندووە.

گوڤەن لە هەژماری تویتەری خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، پارێزەرەكان هاتنە لام و پەیامەكەی بەڕێز ئۆجەلانیان پێ ڕاگەیاندم و ئێستا لەو هەوڵەدان پەیامەكانی چالاكوانە زیندانییەكانیش ڕابگەیەنن. لە دەمێكی زوودا ئێمەش دیدی خۆمان بۆ ڕای گشتی دەخەینە ڕوو."

پارێزەرەكانی ئۆجەلان پاش زیاتر لە حەوت ساڵ توانیان چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت و ئەمەش لە كاتێكدایە مانگرتنێكی گشتی لە لایەن چالاكوانانی سیاسی لە توركیا بەڕێوە دەچێت.

هـ ـ ح