شاسوار مانی لەخواردن نەگرتووەو خۆی چووەتە ژووری تاكەكەسی

کوردستان

26/05/2019‌ 3999 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، مانی لەخواردن نەگرتووەو خۆشی داوای ژووری تاكەكەسی كردووە، ئەوەش بەقسەی ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق.

بەسمە محەمەد ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق بڵاویكردەوە، سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لەزیندان كردووەو سەرەرای ئەوەی جەختیكردووەتەوە، كە شاسوار مانی لەخواردن نەگرتووە، ئاشكراشیكردووە، خۆی داوای ژووری تاكەكەسی كردووەو رایگەیاندووە، تەندروستی زۆر باشە.

 

بەسمە محەمەد، جگە لەسەردانی شاسوار، سەردانی هەردوو سكرتێرەكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نوێشی لەزیندان كردووەو وێنەی لەئەكاونتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوەو ئەوەشی راگەیاندووە بۆ ئەوە سەردانی كردووە، تا لەنزیكەوە لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخیان بن لەزیندان.

ماوەیەكە شاسوار عەبدولواحیدو چەند ئەندامێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەستگیركراون، كە چەند پەرلەمانتارێك سكاڵای لەسەر تۆماركردوون‌و ئێستا لەزیندان لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

هـ ـ ح