یەكێتی داوای رێككەوتن‌و چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا دەكات

عیراق

26/05/2019‌ 887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی داوای رێككەوتن‌و چارەسەری ئەو كێشانە لەنێوان هەولێرو بەغدا دەكات، بۆ ئەوەش داوا دەكات دەست بەگفتوگۆو هەوڵەكان بكرێت.

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پێویستە هەولێرو بەغدا پابەندی ئەوە بن، كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێم تووشی كێشە نەبن.

ئارێز عەبدوڵڵا راشیگەیاندووە، پێویستە هەرێم رۆژانە داهاتی 250 هەزار نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكات‌و عێراقیش مانگانە بەشە بودجەو موچەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ئارێز عەبدوڵڵا روونیشیكردەوە، پابەندی هەولێرو بەغدا بەچارەسەری كێشەكان دەبێتە هۆی دووربوونی خەڵكی هەرێم لەهەر كێشەو قەیرانێك.

هـ ـ ح