شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، دی لێخت-ی یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی نزیكه له‌وه‌ی ڕووبكاته یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، دی لێخت په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ناكات، به‌ڵكو له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه‌وه نزیكتره.
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، شكسته‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یه‌كێكه له‌پاڵنه‌ره‌كانی دی لێخت بۆ ئه‌وه‌ی ڕونه‌كاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
دی لێخت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه كرابووه ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌كه بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه له‌وه‌رزی هاوینه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا.
ڕ . ج