شارپرێس:
نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ له شاره‌زوور بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ده‌ستڕێی گولله‌وه‌ى لەناو بازاڕی ھەڵەبجەییەکان لە قەزای شارەزوور كوژراوه.
نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ له شاره‌زوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ''کاژێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 26-5-2019 تەرمی ھاونیشتیمانییەکی 56 ساڵ بە ناوی (ع. م. م) گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، کە ئاسەواری سێ گوللە بە سەرییەوە بووە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "رووداوەکە لەناو بازاڕای ھەڵەبجەییەکان لە قەزای شارەزوور روویداوە و دوای گەیاندنی تەرمەکەش بە نەخۆشخانەکە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".
ه.م