شارپرێس:
دادگای تاوانەکانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سزای لە سێدارەدانی به سێ چەکداری داعشی بە رەگەز فەڕەنسیدا سه‌پاند، كه به‌شداری چه‌ندین تاوانیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌دا.
دادگای تاوانەکانی عێراق/ ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویكرده‌وه، ماوه‌ی چوار مانگه پڕۆسەی دادگایی‌کردنی سێ چەکداری داعشی بەرەگەز فەڕەنسی لە دادگای تاوانەکانی بەغدا بەڕێوەچوه و سه‌ر ئه‌نجام بڕیاری له‌سه‌ر سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌و سێ چه‌كداره فه‌ڕه‌نسییه‌كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له سوریا وه‌رگیرانه‌وه‌و بڕیاری له سێداره‌دانه‌كه‌ش بەپێی ماددەی ی4 تیرۆر دەرچووە.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دوای كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی به رێكخراوی داعش له باغۆزی سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كاتی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌دان چه‌كداری داعش راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كران، زیاتر له چوار مانگیشه پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستیپێكردووه.
ه.م