بەرنامەی خۆراك كاریگەری لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت

جیهان

27/05/2019‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی زانكۆی تافتسی ئەمریكی لەبۆستنی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، كە بەرنامەی خۆراك زۆرترین كاریگەری لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە هەیە.

توێژەران ئاشكرایانكرد، خرپی بەنامەی خۆراكی كاریگەری لەسەر مرۆڤ دەبێت، بەتایبەتی لەپیاوان، كە ئەگەر بەرنامەی خۆراكیان باش نەبێت، تووسی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

توێژەرەكان نوێژینەوەكەیان لە گۆڤاری JNCI Cancer Spectrum بڵاویكردووەتەوەو ئەوەش ئاشكراكراوە، كە جگە لەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن، خراپی بەرنامەی خۆراك كاریگەری لەسەر شێرپەنجەی گەدەش دەبێت.
 
توێژەران ئەنجامی توێژینەوەكەیان لەسەر نموونەی 800 هەزار حاڵەی شێرپەنجە وەرگرتووە، كە تەمەنی ئەو كەسانە لەسەروو 20 ساڵ بووە، كە ئەوانەی تووش بوون زیاتر گۆشتخۆر بوون، ئەوەش بەهۆكاری تووشبوونی شێرپەنجە ناودەبرێت.

هـ ـ ح