ئیتالیا پەرە بەرۆبۆتێك دەدات كە لەسەر شێوەی سەگ درووستكراوە

sharpress.net

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/05/2019‌

شارپرێس:
زاناكانی پەیمانگای ئیتالی بۆ تەكنەلۆژیا پەرەیان بە جۆرە رۆبۆتێكداوە كە ناوی “HyQReal” لێنراوە و لەسەر شێوەی سەگێكی بچووك درووستكراوە ،  بەئامانجیش لە درووستكردنی  ئەوەیە لەحاڵەتە ناكاوەكان بۆ كاروباری فریاگوزاری بەكاربهینرێت و یارمەتی مرۆڤ بدات.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، رۆبۆتەكە قەبارەی بچووكە ، بەڵام توانای ئەوەی هەیە ئەركی سەخت رابپەرینێت " ، دەشڵێت رۆبۆتەكە درێژییەكەی ١،٣٣ مەترە و كێشەكەشی ١٣٠ كیلۆگرامە .

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، رۆبۆتەكە كە شێوەی لە سەگێكی بچووك دەچێت ، توانایەكی زۆری هەیە و تاقیش كراوەتەوە ، بەجۆرێك توانیویەتی فرۆكەیەكی سێ تەنی تا ١٠ مەتر رابكیشێت .

رۆبۆتەكە كە چوار پێی هەیە ، پارتییەكی ٤٨ ڤۆڵتی لێبەستراوە كە كارەبا بۆ چوار بزوێنەری كارەبایی هایدرۆلیكی بەرهەمدێنیت ، ئەوەش وا لە رۆبۆتەكە دەكات كە وەك هەر سەگیكی ئاسایی بتوانێت قاچەكانی بجوڵێنێت .

توێژەران دەڵێن ئەو جۆرە رۆبۆتانە دەكرێت  بۆكاتی كارەساتە سرووشتییەكان و كشتووكاڵ و پرۆسەی پشكنین و بارودۆخی لەناكاو بەكاربهینرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved