یۆڤانتۆس دەنگۆكانی لەسەر كڕینی گواردیۆلا رەتدەكاتەوە

sharpress.net

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/05/2019‌

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە گوایە هەوڵیان بۆ كڕینی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید داوە.

فابیۆ باراتیچی بەرێوەبەری هونەری یانەی یۆڤانتۆس هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتیكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، یانەكەی هەوڵی كڕینی پیپ گواردیۆلای داوە.

فابیۆ راشیگەیاند، هیچ جۆرە پەیوەندییەك لەو بارەوە لەنێوان یانەی یۆڤانتۆس‌و ئەو راهێنەرە ئیسپانییە نەبووەو ئەوەی لەو بارەوە بڵاوبووەتەوە، تەنیا دەنگۆیە.

ماوەیەكە میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاودەكەنەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندی بەپیپ گورادیۆلاوە كردووەو دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved