وەڵامى وەزیرى دارایى هەرێم دەداتەوە.. پەرلەمانتارێکى عێراق داهاتى ناوخۆو نەوتى هەرێم ئاشکرا دەکات

sharpress.net

1408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/05/2019‌

شارپرێس:

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق وەڵامى بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە مووچەى فەرمانبەران و ئەو پارەیەى لە بەغداوە رەوانەى هەرێم دەکرێت.

 

غالب محەمەد ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق لە وەڵامى وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێم رایگەیاند،پێش هەموشتێک تۆ پێچەوانەی یاسای بودجەی 2019 عێراق کارت کردوە، ئەم یاسایە کارایە لەمانگی 1 ی 2019 هەتا 31_12_2019، کەواتە دەبێت ئەوموچەیە لەکات و ساتی خۆیدا بدرێت نەک بیگەڕێننەوە بۆساڵی پێشو 2018.

ئاماژەى بەوەشکرد، موچەی 5 مانگی فەرمانبەران کەلەحکومەتی عێراقەوە هاتوە دەکاته(2,266,000,000,000) ترلیۆن دینار، کۆی گشتی داهاتی نەوت کەبەڕێگەی بۆریەوە فرۆشتوتانەدەکاتە(4,014,738,000,000)ترلیۆن دینار،کۆی داهاتی ناوخۆ لەماوەی 5مانگدا(750,000,000,000) ملیار بەو پێیە کۆی گشتی داهاتی ئەم پێنج مانگەتان دەکاتە(7,030,000,000,000)ترلیۆن دینار جگەلەداهاتی ئەو نەوتەی کەبەتەنکەر و ئەونەوتەی کەلەناوخۆ ئەدرێت بەپاڵاوگەکان.


غالب محەمەد دەشڵێت، ئەگەر ئێوە ئەم 5 مانگە موچەی تەواویشتان بەبێ پاشەکەوت بەهاوڵاتیان دابێت دەکاتە(4,405,000,000,000)ترلیۆن، کەواتەکۆی ئەوداهاتەی کەماوەتەوە(2,629,000,000,000)ترلیۆن، دەکات لەکاتێکدا ئەگەر پێنج مانگ موچەی بێ پاشەکەوتان دابێت بەڵام ئێوە 2 موچەی بێ پاشەکەوتی ساڵی 2019 تان دابەشکردوە.


ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکرد، وەزیرى دارایی لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکەدا باسى داهاتى نەوت و داهاتى ناوخۆو ئەو پارەیەى نەکردوە کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بە هەرێم.

 

ناوبراو دەشپرسێت وتەبێژى حکومەتى هەرێم دەلێت سێ مووچەیان وەرگرتوە، ئەی چۆن لە پڕێکدا بوو بە پێنج مووچە و دەشڵێت،بەمەش بۆمان ڕونتر دەبێتەوە لەکۆی ئەوقسانەیکردتان بۆماوەی چوارساڵە خۆتان و کۆمپانیاکانتان پێ دەوڵەمەندو چەسپاوترکرد لەسەر سکی میلەت، ئێمە چەواشەناکرێین بەڵکو ئێمە پشت بەخواو میلەتەکەمان بەردەوامین بۆگەڕانەوەی حەق و مافی دزراوی هاوڵاتیان.

 

ئەمرۆ لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەغدا پارەى پێنج مانگى رەوانەى هەرێم کردوەو ئەوانیش بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیان کردوە.
س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved