وەزارەتى دارایی خشتەیەکى نوێى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە

sharpress.net

2534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/05/2019‌

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەیەکى دابەشکردنى موچەى مانگى سێ بڵاوکردەوە کە لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە وە دەست پێدەکات.

بەپێى زانیاریبەکانى شارپرێس کە لە وەزارەتى داراییەوە دەستیکەوتووە، بریارە سبەی سێشەممە موچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و رۆژی چوارشەممەش موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.


هەروەها رۆژی پێنج شەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

 

بڕیارە رۆژانى داهاتووش موچەى چەند وەزارەتێکى دیکەش رابگەیەنرێت.

 

ئەمرۆ رێباز حەملان وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، پیش جەژن موچەى فەرمانبەران دابەش دەکەن و ئەو وەزارەتانەشى مانەوە دواى جەژن دابەشى دەکەن.

 

 

س.هـ







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved