نەوەی نوێ: رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

sharpress.net

594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/05/2019‌

شارپرێس:
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، ڕوونکردنەوەکانی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم سەبارەت بە گرفتی موچەی فەرمانبەران، ڕەتدەکەنەوە.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ شارپرێس نێردراوه‌ رایگه‌یاندووه‌، سەبارەت بە گرفتی موچەی فەرمانبەران ھەموو ڕێگەیەك دەگرنە بەر بۆ گەڕانەوەی ئەو مافە زەوتکراوەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بە ھەموولایەکی ڕادەگەیەنن، ئەوان ڕوونکردنەوەکانی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم سەبارەت بە گرفتی موچەی فەرمانبەران، ڕەتدەکەنەوە.

نه‌وه‌ی نوێ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "لە کاتی ئامادەکردنی بودجەی حکومەتی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2019، خەم و ئامانجی سەرەکی ئێمە بە پلەی یەکەم جیاکردنەوەی بابەتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بوو لە کێشەی نەوت و گاز لە نێوان حکومەتی ئیتیحادی و ھەرێم، دواجار بە ھەوڵی بەشێك لە نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دڵسۆزانی میلەتەکەمان، توانیمان لە یاسای بودجەدا دەستەبەری مافەکانی موچەخۆرانی ھەرێم بکەین. بەڵام ھەر ئەوکات ئێمە گومانمان ھەبوو کە حکومەتی ھەرێم لە ڕێگەی ناڕەواوە دەستبگرێت بەسەر بەشێك لەو بودجەیەدا کە بە یاسا بۆ فەرمانبەران تەرخانکراوە".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا دوای ناردنی موچەی پێنج مانگی ٢٠١٩ ی فەرمانبەرانی ھەرێم، حکومەت بە بیانووی جیا جیا، دەستی بەسەر بەشێك لە پارەی فەرمانبەراندا گرتووە و بۆ بابەتی تر تەرخانیکردووە. بۆیە بە ڕاشکاوی ئەو زوڵمە لە فەرمانبەران ڕەتدەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە بێدەنگ نابن و ھەموو ڕێگەیەك دەگرنە بەر بۆ گەڕانەوەی ئەو مافە زەوتکراوەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved