پۆچیتینۆ نایه‌وێت بیر له‌داهاتووی بكاته‌وه‌

sharpress.net

146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/05/2019‌

شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، بیر له‌چاره‌نوسی خۆی له‌یانه‌كه‌ی ناكاته‌وه‌، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی چاوی له‌یاریی كۆتایی یانه‌كه‌یه‌تی له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، ڕاهێنه‌ری تۆتنهام له‌باره‌ی ده‌نگۆی مانه‌وه‌ی یاخود ده‌ستبه‌رداربوون له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، به‌لایه‌وه‌ گونجاو نییه‌ له‌باره‌ی شته‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كانییه‌وه‌ گفتوگۆ بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام.

ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تۆتنهام وتیشی، شتی زۆر گه‌وره‌ چاوه‌ڕێی یانه‌كه‌ی ده‌كات‌و ئامانجی 200%ی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌مساڵه‌.

بڕیاره‌ ڕۆژی 6/1 یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ‌و تۆتنهام به‌ڕێوه‌بچێت.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved