شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی ئەوەی دەرخستووە، كە زوو خەوتنی منداڵان مەترسی تووشبوونیان بە قەڵەوی كەمتر دەكاتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، كەمخەوی لای گەوران و منداڵان وەك یەك هۆكارە بۆ تووشبوون بە قەڵەوی .
توێژەران دەڵێن: ئەو منداڵانەی تەمەنیان ٤ ساڵانە و پێش كاتژمێر هەشت دەچنە سەر جێگا نیو ئەوەندەی ئەو منداڵانە مەترسی تووشبوون بە قەڵەویان هەیە، كە دوای كاتژمێر نۆ دەخەون .
بەپێی راسپاردەی لێكۆڵینەوەكە منداڵان بەپێی تەمەنیان پێویستیان بەوەندە كاتژمێر خەوتن هەیە :
شیرەخۆرە تا ١٢ مانگی : لە ١٢ كاتژمێرەوە بۆ ١٦ كاتژمێر بەخەوی نیوەرۆیانیشەوە.
منداڵی یەك بۆ دوو ساڵی : ١١ بۆ ١٤ كاتژمێر بەخەوی نیوەرۆیانیشەوە.
منداڵی ٣ بۆ ٥ ساڵی : ١٠ بۆ ١٣ كاتژمێر بە خەوی نیوەرۆشەوە.
منداڵی ٦ بۆ ١٢ ساڵی : ٩ بۆ ١٢ كاتژمێر خەوتن .
منداڵی ١٣ بۆ ١٨ ساڵی : ٩ بۆ ١٢ كاتژمێر خەوتن.
هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە ، زوو خەوتن هەر كاریگەری لەسەر رێگری لە قەڵەوی نییە ، بەڵكو گەلێك سوود و كەڵكی تەندرووستی تریشی هەیە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی