چیرۆكی ئەو وێنانەی چەند رۆژێكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە

sharpress.net

1311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/05/2019‌

شارپرێس:
لە بەندەری مەلیلەی ئیسپانیا دوای ئەوەی پۆلیسی ئەو وڵاتە پشكنین بۆ ٤ ئۆتۆمبیل دەكەن دەبینن چەند كەسێك لەناو ئۆتۆمبیلەكاندا خۆیان شاردووەتەوە و ویستوویانە بەشێوەیەكی نایاسایی خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا .

بەپێی ئەو وێنانەی پۆلیسی ئیسپانیا بڵاوی كردووەتەوە ، ئەو كۆچبەرانە بەشێوەیەكی سەیر ویستوویانە دزە بكەنە ئیسپانیا بەجۆرێك یەكێكیان لەناو بزوێنەری ئۆتۆمبێلدا خۆی حەشارداوە ، ئەوەش گەلێك مەترسی گەورەی وەك خنكان و لەهۆشخۆچوون و ئازاری جومگەكانی بۆ درووست كردووە.

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دەڵێن لەو ڕووداوەدا چوار ئەفریقی دەستگیر كراون كە كچێكی ١٥ ساڵیشیان لەناودایە .

رووداوەكەش كاتێك ئاشكرا بووە دوای ئەوەی پشكنینێكی گشتی و هەمەلایەنە بۆ ئۆتۆمبیلەكان كراوە ، لەئەنجامدا كەسێك دۆزراوەتەوە كە لەناو داشبۆردی  ئۆتۆمبێلەكەدا خۆی شاردبۆوە ، هەروەك یەكێكی تریان لەناو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە ، ئەوەی تریشیان لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبیلەكە و راستەوخۆ لەپشت كورسییەكانی دواوە بووە . هەرچی كەسی چوارەمە چۆتە ناو بارهەڵگرێكەوە كە وادیارە شۆفێرەكە پێینەزانیوە.

دەسەڵاتدارانی بەندەری مەلیلە دەڵێن: كاتێك پشكنینیان بۆ بارهەڵگرەكە كردووە هەستیان كردووە كێشەكەی جیاوازە لەگەڵ ئەو داتایانەی لەگەڵی نێردراوە ، دوای ئەوەی بارەكە بەتاڵ كراوەتەوە كەسەكە ئاشكرا بووە .

بەندەری مەلیلەی ئیسپانی یەكێكە لەو دەروازانەی بووەتە جێمەبەستی كۆچبەرە نایاساییەكانی ئەوروپا بەمەبەستی دزەكردنە ناو ئەوروپا ، لەو پێناوەشدا خۆیان تووشی گەلێك مەترسی و دەردەسەری دەكەن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved