داواكارییەكی ئاڵچاپۆ مەترسی ئەوەی لێدەكرێت فێڵێك بێت بۆ ڕاكردن

sharpress.net

1942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/05/2019‌

شارپرێس:
"ئالچاپۆ"ی مەكسیكی، كە بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەكانە و ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی تاكەكەسیدایە نەیتوانیوە پەیوەندی بەهیچ كەسەوە بكات ، بەڵام لەم دواییانەدا داواكارییەكی سەیری كردووە .

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، ئالچاپۆ ئێستا لە وڵاتە یەكگرتووەكان زیندانییە زۆر هەست بە بێزاری و دڵتەنگی دەكات ، تەنانەت وایلێهاتووە ناتوانێت بخەوێت، بۆیە هەندێك داواكاری هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگەی گرتووخانە بگرێت .

سەرچاوەكان دەڵێن تیمی بەرگری لەو تاوانباتە ترسناكە داوایان كردووە، كە ئەلچاپۆ بتوانێت هەفتانە دوو كاتژمێر  لەدەرەوە یارییە وەرزشییەكان بكات .

داواكارییەكە، كە ئاراستەی دادگا كراوە تێیدا هاتووە، كە بێبەشكردنی ئالچاپۆ بۆ ماوەی ٢٧ هەفتەی رابردوو بەوەی بچێتە دەرەوە كاریگەری و لێكەوتەی دەروونی خراپی لەسەر درووست كردووە ، ئەوە جگە لەوەی داوا كراوە، كە هەموو ئەو مافانەی بەندییەكانی تر هەیانە لە خواردن و بەكارهێنانی هەندێك ئامێری كاتبەسەربردن ئەویش هەیبێت .

لەبەرانبەردا دادگا ئەوەی رەتكردووەتەوە ئەو مافانەی دراوەتە بەندییەكانی تر  بەهەمان شێوە بدرێت بەو سەرۆك مافیایەی ماددە هۆشبەرەكان ، چونكە مەترسی ئەوەی هەیە ئەوەش فێڵێك بێت بۆ دەربازكردن و راكردنی لە بەندیخانە .

تیمی بەرگریش لە ئالجاپۆ پێیانوایە رەتكردنەوەی ئەو داواكارییە هیچ نییە جگە لەهیسترییەكی ئاشكرا ، چونكە ئەو هیچ داواكارییەكی نییە جگە لەوەی بێتە دەرەوە و هەوایەك هەڵمژێت .

ئاڵچاپۆ ماوەی چەند مانگێكە دادگاكەی بەڕێوە دەچێت تێیدا چەندین شایەتی ترسناكی كوشتنی تێدا دراوە ، بەوەش ئەو سەرۆك باندە مافیایە چەند جارێك بە زیندانی هەتا هەتایی سزا دراوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بەدەستهەبوونی لە ڕووداوی كوشتنی بێبەزەییانە .

لە یەكێك لە رووداوەكاندا ئالچاپۆ تەقەی لە یەكێك لە نەیارەكانی خۆی كردووە، كە ئەویش لەبواری ماددە هۆشبەرەكان كاری كردووە ، بەڵام پێش ئەوەی گیانی دەربچێت خستوویەتییە ژێر خاكەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved