لە لوبنان چی دەگوزەرێت؟ سەدام تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتەنێت

sharpress.net

9379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/05/2019‌

شارپرێس:
سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووی عێراق، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لەعێراق‌و لوبنان تەنیوەو كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

ئەو كاردانەوەیە دوای ئەوە دروست بووە، لە لوبنان نانی بەربانگ دابەش كراوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بووە، ئەو خواردنەی دابەش كراوە، وێنەی سەدام حوسێنی بەسەرەوە بووە.

ئەژمارێك بەناوی "ترابلس عاصمە الشمال" وێنەی ئەو ژەمە خواردنانەی بڵاوكردووەتەوە، كە وێنەی سەدام حوسێنی لەسەر بووە.

لەسەر وێنەكان نووسراوە: "لەرۆحی سەرۆكی شەهیدەوە سەدام حوسێن، ئێوەی رۆژووەوان دۆعای بۆ بكەن".

هەروەها رەغد سەدام حوسێن ئەو وێنەیەی بڵاوكردووەتەوە، كە پێشتریش ڤیدیۆیەكی بڵاوكردبووەوە، دوای ئەوەی بەربانگی بۆ چەند كەسێك رێكخستبوو.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved