نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

sharpress.net

248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/05/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، كە لەهەفتەی رابردوو زنجیرەیەك دابەزینی گەورەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.42 دۆلار بەرێژەی 2.07% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو دابەزینەكەی 4.5%.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 59 سەنت بەرێژەی بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 59.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو كێشەو ئاڵۆزییانە هەیە، كە ماوەیەكە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان ئەمریكاو ئێران بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved