دوای 30 ساڵ ئاوی دیجله‌ له‌ دیاربه‌كر روونبووه‌وه‌

sharpress.net

618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/05/2019‌

شارپرێس:
باران بارینی به‌خوڕ و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله‌ له‌ دیاربه‌كر بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ روون ببێته‌وه‌.

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی باران بارین له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو رێژه‌ی ئاو له‌ رووبار و ده‌ریاچه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی مه‌ترسی روودانی لافاویشه‌وه‌ ئاوی به‌نداوی دیجله‌ هاوشێوه‌ی به‌نداوه‌كانی دیكه‌ی توركیا به‌ردرایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی روونبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ له‌ دیاربه‌كر دوای 30 ساڵ.

پڕۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د كڵچ، مامۆستا له‌ به‌شی زینده‌وه‌رناسی كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله‌ به‌ په‌یامنێری ئانادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌، "دوای 30 ساڵ یه‌كه‌مجاره‌ له‌و وه‌رزه‌دا ئاوی رووباره‌كه‌ هێنده‌ روون ببێته‌وه‌، پێشتر له‌و وه‌رزه‌دا ئاوی رووباره‌كه‌ قوڕاوی و لێڵ ده‌بوو".




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved