پێرێز نیمار و مباپی بێ هیوا دەکات

sharpress.net

218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/05/2019‌

شارپرێس:

سەرۆکى ڕیاڵ مەدرید ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بە نیمار و مباپییەوە کردبێت و ئەو دوو یاریزانەى لە یانەکەى بێ هیواکرد.


فلۆرنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، قسەى لەگەڵ زیدانى ڕاهێنەردا نەکردووە لە بارەى نیمار دا سیلڤا و کیلیان مباپى هێرشبەرانى یانەى پاریس سان جێرمان و قسەشى لەگەڵ مباپى نەکردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو دوو یاریزانەیان پێویست نییەو جەختیشیکردەوە هەر یاریزانێکیان بوێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ یانەکەیدا قسە دەکەن.


پێرێز  رەخنەى لە یاریزانەکانى گرت و رونیکردەوە، کێشەکە لە راهێنەرى پێشوودا نەبووە بەڵکو لە یاریزانەکاندا بووە.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved