پۆرتۆ رۆشتنی فیلیپی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رادەگەیەنێت

sharpress.net

60 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
یانەی پۆرتۆی پرتوگالی رۆشتنی یاریزانی یانەكەی فیلیپی بەرازیلی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید راگەیاند.

یانەی پۆرتۆ راشیگەیاند، ئەو یاریزانە، كە لەهیچڵی بەرگری یاری دەكات بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ رووی لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردووە، ئەوەش لەسەر رێككەوتنی هەردوولا.

فیلیپی یەكەم یاریزانە كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كڕیویەتی‌و بەنیازە لەدوای ئەو یاریزانە چەند یاریزانێكی تریش بكرێت.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەو بەرگریكارە بەرازیلییەی بۆ شوێنگرەوەی دییگۆ گۆدین كڕیوە، كە دەیەوێت فیلیپی لویس، خوانفران، لوكاس هرناندیزیش بفرۆشێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved