كلۆپ گاڵتە بەگواردیۆلا دەكات

sharpress.net

213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ گاڵتەی بە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری مانچستەر سیتی كرد، كە وتبووی بەدەستهێنانی خولی ئینگلیزی لە بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەكان گرنگترە.

كلۆپ لەو بارەوە رایگەیاندووە، كە پیپ گواردیۆلا ناحەقی نییە ، چونكە نەیتوانیوە یانەكەی بگەیەنێت بەیاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان، بۆیە دەبێت وا بڵێت.

كلۆپ ئەوەشی راگەیاندووە، گواردیۆلا چی دەڵێت با بیڵێت، ئەوەی بەلای ئەوانەوە گرنگە ئەوەیە، كە ئەمساڵ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان بەدەستبهێنن.

لیڤەرپوڵ لەیاری كۆتایی بەرانبەر یانەی تۆتنهام یاری دەكات، كە یارییەكەیان رۆژی یەكی مانگی داهاتوو لەشاری مەدریدی ئیسپانی بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved