ڤیدیۆ.. سامسۆنگ مۆبایلێكی تایبەتیمەندی بەرزو هەرزان دروست دەكات

sharpress.net

520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشووری مۆبایلێكی نوێی دروستكردووە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو نرخیشی هەرزانە.

مۆبایلەكە ناوی "Galaxy M20"، بەچەند تایبەتمەندییەكی بەرزەوە، نرخەكەی تەنیا 275 دۆلاری ئەمریكییە.

گرنگرترین تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە، كە قەبارەی شاشەكەی 6.3 بۆسەو پرۆسێسەرەكەی "Exynos 7904" بەتوانای 1.8 غیگاهێرتزو "Mali-G71".

هەروەها رامەكەی 3/4  غیگابایتەو میمۆرییەكەی 32/64 گێگابایتەو توانای فراوانكردنی هەیەو باترییەكەشی 5000 میلی ئەمپێرە.

مۆبایلی "Galaxy M20" دوو كامێرای هەیەو كامێرای سەرەكی‌و لاوەكی "13+5" میگاپێكسڵەو لەرێگەی سیستەمی NFC زانیارییەكانی دەگوازێتەوەو سیستەمی كارپێكردنشی "Android8.0 Oreo".

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved