كەسانی تووشبوو بەشەكرەی پلەدوو دەبێت وەرزشی قورس ئەنجامبدەن

تەندروستی

29/05/2019‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەڕانی زانكۆی ئۆتاگۆ (Otago) تێگەیشتن، كە وەرزشكردنی تاڕادەیەك قورس و سەخت دەتوانێت باشتر كاركردنی دڵ لەكەسانی تووشبوو بە شەكرەی پلە 2ی بەدوادا بێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تیك تایمز (Tech Times)، ڕاهێنانی وەرزشی بەشێوازێكی قورس و تووند، نموونەی ڕاكردنی خێرا و چوونە سەرەوە لە پلێكانەكان دەگرێتەوە.

لێكۆڵینەوەی لێكۆڵەڕان نیشانیدەدات، كە گۆڕانی شێوازی ژیان دەتوانێت كۆنتڕۆڵی گڵۆكێز لەهەندێك لەكەسانی توشبووی شەكرە بگۆڕێت‌و دۆخی تەندروستی ئەوان باشتر بكات.

لەگەڵ ئەمانەشدا كێشەو كەموكورتییەكانی دڵ و دەمار یەكێك لەهۆكارەكانی مردن لە كەسانی تووشبووی شەكرە بەئەژمار دێت.

لێكۆڵەڕانی زانكۆی ئۆتاگۆ هەروەها تێگەیشتن، كە سێ مانگ وەرزشی قورس و تووندكردن، دەتوانێت باشتركردنی دۆخی دڵ لەكەسانی توشبووی شەكرەی پلە2باشتر بكات. بەبێ ئەوەی ئەم كەسانە لە خواردن و دەرمانەكانیاندا گۆڕانكاری بكەن.

لێكۆڵینەوەكە لەسەرتووشبوانی شەكرەی پلە 2 هەروەها دەریخست، ئەم كەسانە حەزیان بەوەرزشكردنی بەردەوام هەیەو لە80%ی ئەوانیش پڕۆگرمەكانی وەرزشكردنیان لە بەدواداچوون بۆ كرد، كەئەم پڕۆگرامی وەرزشكردنەش نزیكەی سێ مانگێكی خایاند.

ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە پێشنیار بەكەسانی تووشبووی شەكرەی پلە2دەكات، كەبەمشێواز و ڕێگا ئاسانە، تەندروستی دڵیان گرنتی بكەن.

وەرگێڕان: یاسین نادر