دۆزینەوەی مامۆستایەكی یۆگا دوای ئەوەی ١٧ رۆژ لەدارستاندا ونبوو بوو

sharpress.net

609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
تیمی فریگوزاری لە ویلایەتی هاوای ئەمەریكی مامۆستایەكی یۆگایان دۆزیەوە كە بۆماوەی ١٧ رۆژ  لە یەكێك لەناوچە سرووشتییە پارێزراوەكان ڕێگای لێبزر بوو بوو ، ئەو ماوەیش لەڕێگای خواردنی گژ و گیاو خاوردنەوەی ئاوی كانیاوەكان ژیابوو.

ئەماندای تەمەن (٣٦ ساڵ) لە رۆژی ٨ی مایس بە گەشتێك بۆ دارستانی ماكاواو لە دورگەی ماوی چووبوو ، بەڵام كاتێك چووبووە ناو قوڵایی دارستانەكە ڕێگای گەڕانەوەی لێبزر بووبوو.

هاوڕێكانیشی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك هەڵمەتێكیان راگەیاندبوو بۆ دۆزینەوەی ئەماندا ، تەنانەت كاتژمێرێك پێش راگەیاندنی دۆزینەوەی ئەو مامۆستایەی یۆگا خەڵاتی ٥٠ هەزار دۆلار دانرابوو بۆ هەر كەسێك زانیارییەكانی ببێتە هۆی دۆزینەوەی ئەماندا .

دوای نیوەرۆی رۆژی هەینی ئەو تیمەی خێزانەكەی بەكرێیان گرتبوو بۆ دۆزینەوەی لە شیوێك كە چەند كیلۆمەترێك لە ئۆتۆمبێلەكەیەوە دوور بوو دۆزرایەوە .

كاتێك ئەماندا دۆزرایەوە پێڵاوی لەپی نەمابوون و تووشی بەدخۆراكیش ببوو ، هەروەك یەكێك لە قاچەكانی تووشی شكان هاتبوو وپێستیشی بەهۆی گەرمای خۆرەوە سووتابوو.

بەمەبەستی چارەسەركردنیشی لەڕێگای فرۆكەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە چاوەڕێ دەكرێت بەتەواوەتی چاك ببێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved