شارپرێس:
ئەوەی زانراوە ئەوەیە، كە ئەوانەی شەوانە لە پێنج سەعات كەمتر دەخەون ئەو رووبەرووی گرفتی تەندرووستی دەبنەوە ، بەڵام لێكۆڵینەوەیكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە زیادەرەویش لە خەوتن هەمان زیانی تەندرووستی هەیە .
لێكۆڵینەوەكە دەڵێت نۆ كاتژمێر خەوتن لە شەوێكدا زیانی گەورە لە یادەوەری مرۆڤ دەدات هەروەك چۆن پێنج كاتژمێر خەوتن لە شەوێكدا زیانی بۆ بیرەوەری هەیە .
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەشڵێت خەوتن بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری دەبێت لەسەر توانای بیركردنەوە هاوشێوەی ئەو كەسەی كە بەدەست كەمخەوییەوە دەناڵێنێت .
توێژەران پێیان وایە ئەوكەسانەی بۆماوەیەكی زۆر دەخەون ئەوە خەوێكیان دەبیت كە لەرووی كوالیتییەوە خراپترە ، ئەوەش رێ لەبەشەكانی مێشك دەگرێت بەشێوەیەكی راست لەگەڵ یەكتری پەیوەندی بگرن.
ئەلبێرت هنری سەرپەرشتیاری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە كە لە گۆڤاری “International Journal of Epidemiology”، بڵاوكراوەتەوە دەڵێت " هەندێ بەڵگەمان دەستكەوتووە كە دەیسەلمێنێت كەمخەوی و زۆر خەوتن پەیوەندییان هەیە بە مەترسییەكانی تووشبوون بە خەڵەفان ، بەڵام هێشتا پێویستمان بە توێژینەوەی تر هەیە.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی