پزیشكان مەترسیدارترین ماددەی خۆراكی لەسەر خانمانی سكپڕ دیاریدەكەن

تەندروستی

29/05/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پزیشكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە چپسی پەتاتە و مایۆنیز و زەیت و ئەو خواردنانەی بڕێكی زۆر ترشی رۆنی ناتێریان تێدایە هۆكارێكن بۆ لەبارچوونی كۆرپەلە .

توێژەرانی زانكۆی گریفیتی ئوسترالیا ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە چۆن ترشی لینۆلینیك ( كە یەكێكە لە ترشە رۆنییە ناتێرەكانبە ئۆمیگا ٦) كاریگەری لەسەر تەندرووستی دادەنێت .

ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر مێینەی مشكی تاقیگەیی كراون ، كە ماددەی خۆراكی ئەوتۆیان دراوەتی بەجۆریك ترشی چەوریییەكەی پێنج ئەوەندەی خواردنی ئاسایی بووە ، دوای ئەوە ڕێگە بە نیرینەكانیان دراوە لەگەڵ مێینەی مشكەكان تێكەڵ ببن ، دوای ئەوە چاودێری گەشەی كۆرپەلە و تەندرووستی مێیەكە كراوە .

توێژەران سەرنجیانداوە كە هیچ گۆرانكارییەك لە كێش و گەشەی كۆرپەلەدا رووینەداوە ، بەڵام لەهەمان كاتدا ئەو هۆرمۆنانە لەجەستەی دایكەكەدا زیادییان كردووە كە دەبنە هۆی لەبارچوون .

لەوەوە توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە ئەو خواردنانەی ڕێژەیەكی زۆر ترشی لینۆلینیك و  چەورییە ناتێرەكانی تریان تێدایە مەترسی لەسەر ژیانی دایكە سكپڕەكە درووست دەكەن ، ئەو ترشەش لە رۆنی رووەكی و ئاژەڵی و چپسی پەتاتە و مایۆنیزدا هەیە .

دان سكیلی لە زانكۆی گریفیتی ئوسترالی لە بابەتێكدا كە لە گۆڤاری ە Journal of Physiology" بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت " زۆر گرنگە دایكانی سكپر پەیڕەوی سیستەمێكی خۆراكی تایبەت بە خۆیان بكەن ، جاریكی تر بۆمان دەركەوت كە زیادەڕەویكردن لە خواردنی هەندێ ماددەی خۆراكیی دیاریكراو  كاریگەری خراپی لەسەر گەشی كۆرپەلە و تەندرووستی دایكەكە دەبێت ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە