شیردانی سرووشتی بەمنداڵ سوودی بۆ دڵی دایك هەیە

تەندروستی

29/05/2019‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە شیردانی سرووشتی مەترسی تووشبوونی دایكان بە نەخۆشییەكانی دڵ لەدوای تەمەنی نائوومێدی (كۆتایی بێنوێژیی)  كەمدەكاتەوە.

بەپێی ئەنجامەكانی ئەو لێكۆڵینەوەیەی لێكۆڵەرانی زانكۆی ئەسینا پێیهەستاون و لەم دواییانەدا لە كۆنگرەی ساڵانەی كۆمەڵەی ئەروپی  بۆ كوێرە گلاندەكان لە لیۆنی فەرەنسا پێشكەش كرا، دەركەوتووە  هەتاوەكو ماوەی شیردانی سرووستی زیاتر بێت مەترسییەكانی تووشبوون بەو  نەخۆشییە كەمتر دەبنەوە .

لێكۆڵەران لێكۆڵینەوەیان لە تەندرووستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێنی ٢٨٣ ئافرەت كردووە ، ئەوانەی گەیشتوونەتە تەمەنی نائومێدی و بەدواداچوونیان بۆ مێژووی شیردانی سرووشتییان كردوون ، دەركەوتووە ئەو ژنانەی شیریان بە منداڵەكانیان داوە كەمتر تووشی رەقبوونی شاخوێنبەریان بوون .

ئەوانەی ئەو لێكۆڵینەوەیەیان كردووە دەڵێن هۆكاری ئەو سوودانە بۆ دڵ بریتییە بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆلاكتین لەلای دایكە شیردەرەكان ، كە گومان دەكرێت مەترسی تووشبوون بە شەكرە كەمتر بكاتەوە كە هۆكاری سەرەكییە بۆتووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی