بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

sharpress.net

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی ئەو ناجێگیرییەی لەبازاڕەكان چەند رۆژێكە دروست بووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، بە 59.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی 51 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 70.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخی پێشتری لەخوار 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

ناجێگیری بازاڕەكان پەیوەندی بە بەردەوامی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved