كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەولێرو بەغدا سەرهەڵدەداتەوە

sharpress.net

1959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
جارێكی تر ئەو لێدوانانەی لەبەغداوە دژی خۆدزینەوەی هەرێم لەرێكەوتننامەی نەوتی لەگەڵ بەغدا دەدرێن بەرزبوونەتەوە ، كە بەپێی ئەوە دەبێت هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر وەرگرتنی شایستە داراییەكان  رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات ، بەڵام تائێستا هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو بڕگەیەی بودجە نەبووە  ، ئەوەش وایكرد كە گرژی و ململانێكانی نیوان هەولێر و بەغدا سەرهەڵدەنەوە.

بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی كاتی خۆی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری پێشووی عێراق واژووكراوە دەبێت لەبەرانبەر ناردنی موچەی فەرمانبەران هەرێمی كوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات ، بەڵام ئەم ڕێكەوتنە تائێستاش جێبەجی نەكرا ، بەجۆرێك بەرپرسە عێراقییەكان دەڵێن لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە لە ناردنی مووچە ، كەچی هەرێم تەنانەت یەك بەرمیل نەوتیشی رادەستی بەغدا نەكردووە .

نێوەندە سیاسییە عێراقییەكان ئەوە رەتدەكەنەوە، كە تاسەر هەرێم پابەند نەبێت بە ڕێكەوتنەكانی لەگەڵ بەغدا بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان هەیە بە موچەی فەرمانبەرانەوە ، لەكاتێكدا سیاسییەكانی هەرێم دەڵێن دەبێت بابەتی موچە لە ململانی سیاسییەكان دوور بخرێتەوە .

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی پێیوایە ئەوەی دەگوزەرێت دزینی ماڵی ئەو پارێزگایانە، كە نەوت بەرهەم دەهێنن و پێچەوانەی یاسایە .

مەنسوور بەعیجی ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: هەر برە پارەیەكی، كە دەدرێت بەهەرێمی كوردستان بێئەوەی لەبەرانبەردا هیچ برە نەوتێكی لێوەربگیرێت ، ئەوە دزینی ماڵی پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوتە.

ئەو داوا لە سەرۆك وەزیران عادل عەبدول مەهدی دەكات خۆی بێتە ناو بابەتەكە و كە فەرمان بە وەزیری دارایی بكات تا بەپێی ڕێكەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا ، هەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەكات ئەوە  چیتر هیچ برە پارەیەك رەوانەی هەرێمی كوردستان نەكرێت .

هەروەها بەعیجی پێیوایە، كە شتێكی نەشیاوە "ئێمە پارەی ئەو پارێزگایانەی خۆمان، كە نەوت بەرهەم دەهێنن بدەین بە هەرێم لەكاتێكدا ئەوان نەوتی خۆیان هەناردەی دەرەوە دەكەن و لەهەمانكاتیشدا كە یەك بەرمیل نەوت نادەنە بەغدا بەڵام داوای بودجە لە بەغدا دەكەن".

پێش چەند رۆژێك فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند ، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .

لای خۆشییەوە ناسر یوسف ، كە ئەندام پەرلەمانە لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بابەتێكی جیایە و نابێت تێكەڵ بە ململانی سیاسییەكان بكرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved