شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوای لە ئەمریكا كرد لە خاكی سوریا بكشێتەوەو ئەو ولاتە بكەوێتە دەست هاوڵاتییەكانی خۆی.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە، پێویستە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كان هانی واشنتن بده‌ن به په‌له له سووریا بكشێته‌وه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، كه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیوانی له بانده چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن و ئاسته‌نگن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شاره‌كان.
هەروەها روسیا داواشیكردووه، ئه‌و گۆمارۆیانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه خراونه‌ته سه‌ر سوریا هه‌ڵبگیرێن تا ژیان بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێتەو.
ئاماژه دراوه، كه گه‌مارۆكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا رێگرن له كڕینی داووده‌رمان له لایه‌ن سووریاوه.
س.هـ