رووسیا دوو راداری سه‌ربازیی رەوانەی ئاسمان ده‌كات

sharpress.net

236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/05/2019‌

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "ماشینۆسترۆینی"ی رووسی، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لینۆڤ رایگه‌یاند، دوو مانگی ده‌ستكردی راداریی بچووك له‌ جۆری "كۆندۆر ئێف كا ئه‌ی" له‌ نێوان ساڵانی 2021 و 2022 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌وانه‌ی ئاسمان ده‌كرێن.


ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆمپانیاكه‌ی‌ له‌به‌ردایه‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان له‌ جۆری "كۆندۆر" به‌چه‌ند قۆناغ به‌رهه‌مبهێنێت.


ئه‌لیكسه‌نده‌ر لینۆڤ رونیكردەوە، ئه‌م دوو مانگه‌ ده‌ستكرده‌ له‌ بنكه‌ی فۆستۆچنی ئاسمانیی رووسی له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كی (سیۆز-2)ی ده‌ستكردی رووسی ره‌وانه‌ی ئاسمان ده‌كرێن.

ماڵپه‌ڕی "رووسیا توده‌ی" بڵاویكردەوە،  مانگی ده‌ستكردنی راداریی له‌ جۆری (كۆندۆر ئێف كا ئا)ی په‌ره‌پێدراو، له‌ توانایدایه‌ رووبه‌رێكی راداریی بۆ رووی زه‌وی فه‌راهه‌م بكات له‌ شه‌و و رۆژدا و له‌ هه‌موو بارودۆخه‌كانی كه‌شوهه‌وادا به‌ وردییه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ یه‌ك مه‌تر.

هه‌روه‌ها له‌ توانایدایه‌ وێنه‌ی راداریی بۆ پارچه‌ زه‌وییه‌ك بگرێت كه‌ پانییه‌كه‌ی 120 كیلۆمه‌تر بێت، ئه‌مه‌ش توانای هه‌واڵگریی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی رووسیا زۆر به‌هێز ده‌كات.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved