گواردیۆلا لە بەرشەلۆنە لەگەڵ ڤاڵڤێردی كۆدەبێتەوە

sharpress.net

283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
پێگەی Diario Sport بڵاویكردەوە، كە ئارنستۆ ڤاڵڤێری راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی كۆبوونەوەی كردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كۆبوونەوەی گواردیۆلاو ڤاڵڤێردی لەشاری بەرشەلۆنە لەدوو شەممەی رابردوو بووەو نانی ئێوارەیان لەیەكێك لەچێشتخانە بەناوبانگەكانی كەتەلۆنیان خواردووە.

هۆكاری كۆبوونەوەی ئەو دوو راهێنەرە تائێستا نەزانراوە، كە چەند دەنگۆیەك لەو بارەوە باس كراوە، بەوەی گوایە ڤاڵڤێردی دەڕوات‌و گواردیۆلا دەگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ڤاڵڤێردی دووربخاتەوە، لەجێگەی ئەویش راهێنەرێكی نوێ‌ بكاتە شوێنگرەوەی.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved