هاوسەرە جیابووەكەی سەرۆكی ئەمازۆن نیوەی سامانەكەی دەبەخشێت

sharpress.net

330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
ماكینزی بیزوس، هاوسەری پێشووی جیف بیزۆسی سەرۆكی دامەزراوەی ئەمازۆن نیوەی ئەو سامانەی هەیەتی دەیبەخشێت‌و لەبواری خێرخوازی بەكاریدەهێنێت.

ئەو ژنە، كە بە دەوڵەمەندترین ژن لەجیهان دادەنرێت، دوای ئەوەی جیابووەوە نیوەی سامانەكەی هاوسەرەكەی بەركەوت، نیوەی سامانەكەی دەبەخشێتە دەزگای "گیفینغ بلیدج"ی خێرخوازی بۆ ئەوەی بیبەخشنە خەڵكی.

بەپێی سەرچاوەكان، سامانەكەی ماكینزی بیزۆس لەنێوان 35 و 36 ملیار دۆلاردایە، كە بڕیاریداوە نیوەی ببەخشێت.

دەزگای "گیفینغ بلیدج" لەساڵی 2010 دامەزراوەو ملیاردێری بەناوبانگی جیهانی بیل گیتس پشتگیری دەكات، لەگەڵ چل كەسایەتی دەوڵەمەندی ئەمریكا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved