كۆنتی لەگەڵ ئەنتەرمیلان رێككەوتووە

sharpress.net

82 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتالی لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلانی وڵاتەكەی رێككەوتووەو هاوینی داهاتوو روو لەو یانەیە دەكات.

میدیاكانی ئیتالیا هەواڵی رێككەوتنی كۆنتی‌و ئەنتەرمیلانیان بڵاوكردەوە، ئەوەش بەپێی گرێبەستێكی نێوانیان، كە وردەكارییەكەی ئاشكرانەكراوە.

میدیاكان بڵاویشیان كردەوە، هەردوولا واژوویان لەسەر رێككەوتنەكە كردووەو بەم نزیكانە بەفەرمی لەمیدیاكانەوە رادەگەیەنرێت.

كۆنتی پێشتر راهێنەری یانەی چیڵسی ئینگلیزی بوو، كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەپۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە ئینگلیزییە دوورخرایەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved