زانــایـانـی ئـەمـریـكـی "بـیـجـامـەیـەكـی زیـرەك" دروسـت دەكـەن

تەندروستی

30/05/2019‌ 1677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی ئەمریكی بیجامەیەكی زیرەكیان دروست كردووە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

بەپێی سەرچاوەكان بیجامەكە لەكاتی لەپێكردن، چاودێری لێدانەكانی دڵ‌و هەناسەدان‌و هۆكارەكانی كەمخەوی تۆماردەكات.

بیجامەكە لەلایەن زانایانی زانكۆی كیمیایی ئەمریكی دروست كراوە، كە بیجامەكە لەدوای تۆماركردنی داتاكان ئاراستەی ئامێرە زیرەكەكانی دەكات‌و دواتر پزیشكان بۆ وەرگرتنی ئەنجام سوودی لێدەبینن.


تێچووی بیجامەكە لەنێوان 18 بۆ 160 جونەی ئیستەرلینییەو بڕیارە بەم نزیكانە زیاتر پەرەی پێبدرێت‌و بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە زیاتر لەكاتی خەو بەكاردەهێنرێت.

هـ ـ ح