ڤـیـدیـۆ.. تـەنـی نـامـۆ لـە ئـاسـمـانـی ئـەمـەریـكـا دەبـیـنـرێـت

sharpress.net

1288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
فرۆكەوانە ئەمەریكییەكان لە هێزی دەریایی ئەمەریكی جەخت لەوە دەكەنەوە، كە لەنێوان ساڵەكانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ لەوكاتەی لەكەنارەكانی رۆژهەڵاتی ئەمەریكا خەریكی فڕین بوون چەند جارێك هەندێ "شتی نامۆ" یان بینوە، كە بەئاسماندا فڕیوە .

فرۆكەوانەكان ئەوانەی رۆژنامەی نیوۆرك تایمز چاوپێكەوتنی لەگەڵ كردوون دەڵێن تێبینی هەندێ تەنی نەناسراومان دەكرد كە هیچ پێنەدەچوو بزوێنەریان هەبێت ، دەشڵێن ئەو تەنە نامۆیانە لەبەرزی ٣٠ هەزار پێ كە خێراییەكەیان دەگەیشتە خێرایی دەنگ دەفڕین .

بەپێی قسەی ئەوانەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو فرۆكە نەناسراوانە سەرەرای ئەو هەموو خێراییەیان بەڵام دەیانتوانی لەناكاو بوەستن  ، یان دەیانتوانی بەجۆرێك بسوورێنەوە كە هەرگیز ئەوە لەتوانای تیمێكی فرۆكەوانی مرۆڤی ئاساییدا نییە ئەو كارە بكات .

راپۆرتی رۆژنامەكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو تەنە نامۆیانەی لەگەڵە كە لەسەر شاشەی رادارەكان دەردەكەون .

ریان گریفس كە فرۆكەوانی فرۆكەی ئێف-١٨ سوپەر هۆرنێتە دەڵێت " چەند شتێكم دەبینی بۆماوەیەكی زۆر دەفرین ، لەگەڵ ئەوەی مانەوەی فرۆكە بۆ ئەو ماوە زۆر پێویستی بە بڕیێی زۆری وزە هەیە ".

وتەبێژی هێزی دەریایی ئەمەریكی بە رۆژنامەكەی گوتووە كە ناتوانرێت راڤەی ئەو دیاردەیە بكرێت كە لای فرۆكەوانەكان روودەدات ، گوتووشیەتی لەهەندێ حاڵەتدا رەنگە جگە لە فرۆكەی بێفرۆكەوان هیچی تر نەبن ، بەڵام نازانرێت كێ بەو كارە هەڵدەستێت .

هەندێك لەو كەسانەی رۆژنامەكە ئاماژەی پێكردوون دەلێن دەكرێت ئەو شتانە بەشێك بن لە بەرنامەیەكی نهێنی پێشكەوتووی فرۆكەی بێفرۆكەوان .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved