نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆمار دەكات

sharpress.net

113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 69.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە 66 سەنت بەرێژەی 0.9% دابەزی.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 33 سەنت بەرێژەی 0.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ترسی زۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنە بەتایبەتی بەرهەمی ئەمریكا كە كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved