داهاتی نەوتی 3 مانگی هەرێم 2 ملیار‌و 125 ملیۆن‌و 381 هەزارو 980 دۆلار بووە

sharpress.net

492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای (دیلۆیت) راپۆرتێكی لەبارەی وردبینی كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، كە ئەوەش شەشەمین راپۆرتی كۆمپانیاكەیە لەو بوارە.

راپۆرتی شەشەمی كۆمپانیاكە تایبەتە بە هەناردەكردن‌و بەكاربردن‌و خەرجی‌و داهاتەكانی نەوتی نەوت‌و گازی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە 1/10/2018 بۆ 31/12/2018.

بەپێی راپۆرتەكە بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان لەو ماوەیە بەبۆری 39 ملیۆن‌و 399 هەزار و 482 بەرمیل بووە، هەروەها كۆی بەهای نەوتی فرۆشراو دوو ملیار‌و 125 ملیۆن‌و 381 هەزارو 980 دۆلاری ئەمریكی بووە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویش 54 دۆلار و 197 سەنت فرۆشراوە، كە 549 هەزار و 249 بەرمیل نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی لە ناوخۆ فرۆشراوە‌و كۆی بەهاكەی 24 ملیۆن‌و 427 هەزار و 775 دۆلار بووەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل لەو نەوتەش 44.375 دۆلار بووە.

 بۆ خوێندنەوەی تەواوی راپۆرتەكە..کلیک لێرە بکە





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved