ساڵی داهاتوو دابەشكردنی بەشەخۆراك لە ٨ مانگەوە بۆ ١٢ مانگ زیاد دەكرێت

sharpress.net

400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس: 
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی رێككەوتوون كە لەساڵی  ٢٠٢٠ وە دابەشكردنی ماددە خۆراكییەكانی ناو بەرنامەی كۆبۆنی خۆراك لە هەشت مانگەوە بكرێت بە دوازدە مانگ  .

سیهام عەقیلی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوینەران دەڵێت: لیژنەكەمان میوانداری وەزیری بازرگانی كردووە بۆ باسكردن لە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان و كەمی ماددەكانی ناوی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: رێككەوتووین ئاستەنگەكان تێپەڕێنین و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ئەو برە پارەیەی  بۆ كڕینی ماددە خۆراكییەكانی ناو بەرنامەی كۆبۆنی خۆراك تەرخان دەكرێت زیاد بكرێت.

عەقیلی هەروەها دەڵێت: دوای ئەوەی وردە وردە ماددە خۆراكییەكانی ناو بەشە خۆراكی مانگانە كەم دەبوونەوە و تەنانەت وایلێهاتبوو وە نەبووی لێهاتبوو ، بەڵام ئێستا واڕێككەوتووین دووبارە ئەو ماددانە بگێڕینەوە بۆناو بەشە خۆراكی مانگانەو بڕەكەی زیاد بكەین.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved