میدیای فەرمی یەكێتی "گەندەڵییەكان"ی نەجمەدین كەریم لەكەركوك بڵاودەكاتەوە

sharpress.net

3091 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
لەنوێترین پێشهاتدا سەبارەت بەدەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەسەركار لادراوی كەركوك و دەستگیركردنی لەلوبنان و داواكاری عێراق بۆ تەسلیمكردنەوەی، میدیای فەرمی یەكێتی بەشێك لەو دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەیان بڵاوكردەوە، كە ناوبرا و بەهۆیەوە فەرمانی دەستگیركردن و ڕووبەڕووكردنەوەی دادگای بۆ دەركراوە.

لەو بارەوە كەناڵی گەلی كوردستان ئۆرگانی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە،  بەپێی نووسراوێك كە فەرمانگەی چاودێریی دارایی عێراقی ئاڕاستەی پارێزگای كەركوك كردووە، لیستی ئەو پرۆژە وەهمییانەی تێدایە، كە بە ئیمزای نەجمەدین كەریم پارەیان بۆ سەرفكراوە و پرۆژەكانیش نەكراون یان گەندەڵی گەورەیان تیادا ئەنجامدراوە.

میدیاكە بڵاویشیكردەوە، ژمارەی ئەو پرۆژانەش 59 پرۆژەیە، كە نەجمەدین كەریم و كوڕەكەی تێوەگلاون لە گەندەڵییەكاندا و گروپێكیشی لە كەسە نزیكەكانی خۆی دروستكردوە، كە كۆمپانیای وەهمی و خەیاڵی بە ناویانەوە دروستكردووە و پرۆژەی پێداون و پارەی بۆ خەرجكردوون بەبێ ئەوەی پرۆژەكان ئەنجامبدەن.  

یەكێك لە پرۆژەكان بریتییە لە دانانی 20 كامێرای چاودێریی لەناو كەركوكدا بەگوژمەی 41 ملیۆن دۆلار، 80 لەسەدی پارەكە دراوە بەكۆمپانیاكە بەبێ ئاگاداری ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك و هیچ كامێرایەكیش تائێستا دانەنراوە.

باس لەوەشكراوە ، كە كوڕەكەی نەجمەدین كەریم كۆمپانیایەكی وەهمی نەمساوی داناوە بۆ كاروباری پلاندانان و ئاوەدانی بەناوی (گڵۆباڵ) بڕی 5 ملیار دیناری پێدراوە بۆ دانانی پلانی دیزاینكردنی پارێزگای كەركوك، بەڵام تائێستا یەك پلان و دیزاین نەدراوە بە پارێزگاكە. 

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved