ئایا توركیا رەزامەندی عێراقی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەهەرێم وەرگرتووە؟

کوردستان

30/05/2019‌ 1076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیا دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازی گەورەی دژی مۆڵگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی خواكوركی باكوری عێراق دەستپێكردووەو ناوی لێناوە پرۆسەی نینۆك، پرۆسەكە لەلایەن وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە خەلوسی ئاكار سەرپەرشتی دەكرێت.

دەستپێكردنی پرۆسەكە هاوكات بوو لەگەڵ سەردانی كردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح بۆ توركیا، كە ئەوەی بە ئەردۆغان راگەیاند، عێراق هەر پرۆسەیەكی سەربازی تاك لایەنە رەتدەكاتەوەو نایەوێ سنوری ولاتەكەی ببەزێنرێ.

پرۆسەی نینۆك
دەربارەی هۆكارەكانی ئەم پرۆسەیە شارەزای ستراتیجی دكتۆر ئەحمەد شەریفی وای دەبینێ دەستدرێژیە بۆسەر سەروەری عێراق، لە راستیدا ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی ئەوەدا دێت كە توركیا ناوی لێناوە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، بەلام ئەم پرۆسەیە لە زۆربەی كاتەكاندا سنور تێدەپەڕێنێ و گۆڕەپانەكەی لە سوریا دەبێت یان عێراق.

رۆژنامەنووسی تورك فیراس ئۆغلۆ بڕوای وایە ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی پرۆسە سەربازیەكانی توركیادایە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، چەندین هۆكاریشی هەیە، یەكەمیان نزیك بوونەوەی بواری ئەمنی و سیاسی لە نێوان عێراق و توركیا بەتایبەتی دوای سەردانەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لیژنەی ئەمنی توركیا بۆ عێراق، كۆتاییەكەشی سەردانی سەرۆك كۆماری عێراق بوو.

پێشێلكردنی سەروەری عێراق
دكتۆر شەریفی پرۆسەكە بە دەستدرێژی ئەژمار دەكات بۆ سەر سەروەری عێراق و دەڵێ: لە راستیدا پێشیلكردنی سەروەری عێراقە، چونكە هەبوونی توركیا تەنها لە چوارچێوەی پرۆسەی راوەدوونان نەوەستاوە، بەلكو بنكەی جێگیری هەیە، لە راستیدا پێویستە پێوەر هەبێت، لەوانە دەبێ رێككەوتن و رێكخستن لەگەڵ حكومەتی عێراقیدا بكرێت كە ئەم بابەتە بوونی نیە، هیچ رێككەوتنێك نیە دەربارەی هەبونی بنكەی جێگیری توركی لە عێراق، لەهەمان كاتدا هیچ جۆرە تەنسیقیكیش لەگەڵ حكومەتی عێراقدا نیە.

بەڵام رۆژنامووسە توركەكە هۆكاری هەبونی سوپای توركیا لە عێراق بۆ لاوازی سوپای عێراق دەگەڕێنێـتەوە، سەرەرای دەستدرێژیەكان بۆ سەر خاكی عێراق، ئەوەشی دەرخستوە، تەنسیق لە نێوان عێراق و توركیادا هەیە، سوپای عێراق ناتوانی زاڵ بێت بەسەر ناوچە سنوریەكانی باكوریدا، ئەمەش خاڵی لاوازیە بە ئاراستەی عێراق، بۆیە توركیا مكوڕە هەبوونی لە باكوری عێراقدا هەبێت، تا ئەو كاتەی سوپای عێراق دەسەڵاتی تەواوی بۆ دەگەڕێتەوە.

وەڵامدانەوەی عێراق
لەگەڵ هەبوونی گازندەی عێراق لەسەر پرۆسەكە، نوسەرێك پێی وایە گازندە كردن بەس نیە و دەڵێ: وەلامی عێراق لاوازە، بە شێوەیەك لێدوانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیران لەكاتی هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ سەربزگەی بەعشیقە، تا ئاستی هەرەشەكردن رۆیشت، بەلام نەگەیشتە ئاستی رێكارەكان، هەروەها ئەم بێ دەنگیەی ئێستا خاڵی نیە لە رەهەندی ئایدۆلۆجی بەوەی هەندێ بیرۆكە هەیە كە توركیا پالپشتی لێدەكات و نزیكی دەكاتەوە لەگەل حكومەتی ئێستا، جگە لەمەش جۆرێك لە بێ دەنگی یان هاوكاری هەیە نادیار هەیە، كە لە راستیدا ڕەوا نییە.

ئۆغلۆ دەڵێ تەنسیق لە نێوان حكومەتی عێراق و توركیادا هەیە، ئەم لێدوانە دیبلۆماسیانە بۆ ناوخۆی عێراقە، بەلام تەنسیقی لایەنی ئەمنی هەیە لە نێوان هەردوولایان، جگە لە بوونی هەندێ بابەتی نهێنیش وەك بەدواداچوون بەدوای سەركردە مەترسیدارەكان یان لە ناودانیان بێ ئەوەی رایبگەیەنن، تاكو زانیاریەكان دزەیان پێ نەكرێت، هەر لەم روەوە پێش ماویەك فەرماندەی ئەركانی عێراق سەردانی توركیای كرد.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا