ئۆباما داوا ده‌كات گه‌نجه‌كان وانه‌ له‌ شكستی میسی وه‌ربگرن

sharpress.net

196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، میسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی یاریزانێكی مه‌زنه‌.

ئۆباما له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندێك له‌كۆڵۆمبیا ڕایگه‌یاند، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی، میسی یاریزانێكی به‌توانایه‌، به‌ڵام هیچ ده‌ستكه‌وتێكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌نجان وانه‌ له‌و وه‌ربگرن.

بۆچونی ئۆباما به‌وشێوه‌یه‌یه‌، كه‌ میسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بلیمه‌ته‌، به‌ڵام پێویستی به‌ كه‌سانی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی بلیمه‌تییه‌كه‌ی.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved